ئاڵمانیا لە هاوپەیمانی دەریایی کەنداو بەڕێبەرایەتی فەڕەنسا بەشدار نابێت

 

ئاڵمانیا ڕایگەیاندووە لە هاوپەیمانی دەریایی کەنداو بە ڕێبەرایەتی فەڕەنسا بەشدار نابێت ، ئەوان تەنیا لە سەر  داوای یەکێتی ئەورووپا هێزڕەوانەی کەنداو دەکەن .

 

وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا رۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ، سوپای وڵاتەکەی لە هاوپەیمانی کەنداو و گەرووی هورمز بە سەرۆکایەتی فەڕەنسا بەشداری ناکات .

بەرپرسانی ئاڵمانی گوتوویانە وەک ڕێکارێکی سیاسی پشتیوانی پلانی فەڕەنسا دەکەیین بەڵام تەنیا لە سەر داوای یەکێتی ئەورووپا هێز ڕەوانەی کەنداو دەکەیین .

 

پێشتر فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا ڕایگەیاندبوو ، ناوەندی فەرماندەیی هاوپەیمانی کەنداو لە “ئەبوو زەبی “دەبێت و لە ئیستادا 650 سەرباز تەیدا جێگیر کراون .

Back to top button