سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتی هەرێمى کوردستان رونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
لەو روونکردنەوەدا ، یاسایەک ڕەت کراوەتەوە کە لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە ئاراستە کرابوو ، هیچ کەس بۆی نییە ببێتە خاوەنی ئەو زەویانەی بە زیادەرۆیی دەستی بەسەردا گیراوە لە سنووری شارەوانییەکان
دهقی روونكردنهوهكه
روونکردنەوەیەک لە سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتی هەرێمى کوردستانهوه سەبارەت بە یاساى ژمارە (3)ى ساڵى (2019)ى پەرلەمانى کوردستان
سەرۆکایەتی هەرێمى کوردستان بە بڕیارى ژمارە (4)ى ساڵى 2019، یاساى بەخاوەنکردنى ئەو زەوییانەى لە سنوورى شارەوانییەکان زێدەڕۆیییان لەسەر کراوە، ژمارە (3)ى ساڵى (2019)ى رەتکردەوە.
گەڕاندنەوەى یاساکە لەسەر داواى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران و پێشنیازى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بوو، بەهۆى بوونى چەند تێبینییەک لەسەر هەندێک لە بڕگە و ماددەکانى یاساکە. بۆیە لەپێناو بەرژەوەنديى گشتى و بەمەبەستى پێداچوونەوە و چارەسەرکردنى کەموکوڕییەکان، سەرۆکایەتی هەرێمى کوردستان رۆژى 21/11/2019 بڕیاری دا بە گەڕاندنەوەى یاساکە بۆ پەرلەمانى کوردستان.