لەدوای ئەمریکا ، ئیسرائیلش دژایەتی خۆی بۆبەشداری شەش وڵاتی ئەرووپی لە” ئینێستەکس” دەربڕی

لە کاتێکدا کە پێشتر نوێنەری ئەمریکا لە بەرلین ، تێکەڵ بوونی شەش وڵاتی ئەرووپی بە ( ئینێستەکس )پرۆژەی ئابووری بازرگانی بۆ دەرباز بوونی ئێران لە گەمارۆکان دەربڕیبوو ، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند ئیسرائیل  ئەم هەڵوێستەی وڵاتانی ئەورووپایی بە نەرێنی دەزانێت .

 

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا دەنووسێت ، بەلجیکا ، دانیمارک ، فینلەندا ، هۆڵەندا ، نەرویج و سوید لە کاتێکی زۆر نەگونجاودا بڕیاری بەشداری خۆیان داوە لە ئینێستەکس دا .

 

مەبەستی کاتی ناگونجاو بۆ بەشداری ئەو وڵاتانە ، سەرهەڵدانەکانی ئێستای ناخۆی ئێرانە کە زیاتر لە 360 کوژراوی لێ کەوتەوە .

 

هاوکات هەرسێک وڵاتی فەڕەنسا ، ئاڵمانیا و بەریتانیا بڕیاری بەشداری ئەو وڵاتانەیان بە ئەرێنی زانیوەو پێشوازیان لێ کردووە

Back to top button