١٠ زانیارى گرنگ لەبارەى گێوژ بزانه‌

گێوژ  دارێکە لە تیرەى دارە سێوێیەکان و قەدەکەى دڕکاویە و بە بەهاراندا گوڵێکى جوانی سپى یان پەمەیی و بۆنخۆشی هەیە و لە دامێنى کێو و ئەو دارستانە شاخاویانەى کە خۆر لێیان دەدات دەڕوێت.

گێوژ چەندین ڤیتامین و بڕێکى زۆر لە کالسیۆم و شەکرى گلۆکز و فرۆکتۆز و ترشی تاتریک و چەورى بەسوودى تێدایە و بە گشتى سوودەکانى بریتین لە:

١. بۆ کاراکردنى گەدە و بەهێزى دڵ بەکاردەهێنرێت.

٢. بە چارەسەرێکى سرووشتى دادەنرێت بۆ سکچوون.

٣. بۆ کەم خوێنى و هەروەها نەخۆشی سیل بەکاردەهێنرێت.

٤. ئارەزووى خواردن زیاتر دەکات.

٥. گیراوە و شەربەتى گێوژ چارەسەرێکى گونجاوە بۆ سەرئێشە.

٦. گیراوەى شکۆفە و گوڵى گێوژ بۆ ئەو کەسانەى کە دڵیان بەپەلە لێدەدات بەسوودە.

٧. بۆ ڕۆماتیزم و هەڵئاوسانى ڕیخۆڵە بەکار دەهێنرێت.

٨. بۆ خاوکردنەوەى ئەو ماسولکانەى کە گرژ بوون بەکار دەهێنرێت.

٩. بە چارەسەرێکى باش بۆ میزە چرکە دادەنرێت.

١٠. یەکێکە لەو میوانەى کە سوودێکى زۆرى بۆ هاوسەنگ کردنى فشارى خوێن هەیە و ئەگەر فشارى خۆێن زۆر بێت بەخواردنى گێوژ  نزم دەبێتەوە.

Back to top button