مۆرینهۆ له‌به‌رخاتری تۆتێنهام یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، خۆزێ مۆرینهۆ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تۆتێنهام وه‌ربگرێت ئۆفه‌رێكی گه‌وره‌ی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ڕه‌تكردۆته‌وه.
رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه پێش تۆتێنهام به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی مۆرینهۆ له 21ـی ئۆكتۆبه‌ر له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ریال مه‌درید كۆبۆته‌وه و ئۆفه‌رێكی 12 ملیۆن پاوه‌ندیان پێشكه‌ش كرد بوو، به‌ڵام راهێنه‌ره پورتوگالییه‌كه ئۆفه‌ره‌كه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه، چونكه دڵنیا بووه له‌وه‌ی ده‌بێته راهێنه‌ری تۆتێنهام.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له ئه‌نجامه‌كانی ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ی زینه‌دین زێدان نیگه‌ران و توڕه بووه، بۆیه به‌خێرایی هه‌وڵیداوه ئاماده‌كاری بكات بۆ شوێنگره‌وه‌ی، له‌م پێناوه‌یشدا له‌گه‌ڵ خۆزێ مۆرینهۆ ده‌ستی به‌گفتۆگۆ كرد بوو، به‌ڵام رێككه‌وتنه‌كه رووینه‌دا.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه مۆرینهۆ پێش تۆتێنهام له لایه‌ن یانه‌كانی دۆرتمۆند، میلان، لیۆن و یانه‌ی گوانگزۆی چینی ئۆفه‌ری پیشكه‌ش كرا بوو، به‌ڵام مۆرینهۆ بیرۆكه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تۆتێنهامی له مێشكی دا بوو، بۆیه هه‌مووانی ره‌تكردۆته‌وه.