تا كورد لە عێراق مابێت پۆستی سەرۆكوەزیران دەبێت خەونێك بێت لە خەیاڵی عەبادی
دوای دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە ئێستادا پەرلەمانی عێراق وادەی 15 رۆژی دیاری كردووە بۆ جێگرەوەی سەرۆكوەزیرانی دەستلەكاركێشاوە، كوتلەی سائیرون هەوڵەكانیان چڕ كردۆتەوە بۆ ئەوەی عەبادی جارێكی تر ببێتەوە راسپێردراوی سەرۆكوەزیران”.
لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رای سەركردایەتی سیاسی كوردستان رایگەیاند” دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی قەیرانەكانی عێراق چارەسەر ناكات، هیچ گۆڕانكاریەكیش دروست ناكات، بەڵام كورد لەگەڵ ئەوەیە كە بەزووترین كات ئەم پۆستە جێگرەوەی هەبێت و تەوافقی گشت لایەكی لەسەر بێت”.
لەبارەی دەنگۆی كاندید كردنەوەی عەبادی ئەم سەرچاوەیە هەروەها راشی گەیاندووە” سەركردایەتی سیاسی بۆچوونی روونە كە بەهیچ شێوەیەك عەبادی نابێتەوە بە سەرۆكوەزیرانی عێراق، چونكە عەبادی دەستی بەخوێنی كورد سورە، واتا تا ئەوكاتەی كورد لە عێراق مابێت دەبێت عەبادی خەون بەو پۆستەوە ببینێت”.
شایانی باسە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 7 كاندید بۆ ئەو پۆستە باسیان لێوە دەكرێت بەڵام مەرجی كورد لەسەر دانانی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەسەر بنەمایی تەوافقی سیاسی دەبێت و دەبێت هەموو لایەنەكان لەسەر رێكەون”.