بە نوێنەرایەتی سەرۆك بارزانی، هێمن هەورامی بەشداری رۆژی جیهانی پشتگیری لە خەڵکی فەلەستین دەکات

هێمن هەورامی ، بە نوێنەرایەتی ڕێزدار جەنابی سەرۆک مه‌سعود بارزانی بەشداری رۆژى جیهانی پشتگیری كردن لە خەڵكی فەلەستین  کرد۰

لە بۆنەکەدا هێمن هەورامی پەیام و سڵاوی تایبەتی جەنابی سەرۆک بارزانی لەرێگای نەزمی حزووری کونسوڵی فەڵەستین بە محموود عباس سەرۆکی فەلەستین وهەروەها  گەلی فەڵەستین کرد، هەرلە پەیامەکەدا جەخت لە پەیوەندی لەمێژینەی هەردوولا و برایەتی نێوان گەلی کورد و گەلی فەڵەستین کردەوە و هیوای خواست پەیوەندییەکانیان لە گەشەسەندنی زیاتر دا بێت.

۲۹ی نۆڤێمبەری هەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیهانی پشتیوانی لەگەلی فەڵەستین دادەنرێت.

Back to top button