لەبارەی كرینی پەرلەمانتاران لەبەغدا ئەندام پەرلەمانتارێكی پارتی چەند نهێنیەك ئاشكرا دەكات
ئەندام پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبەر هەستیاری بابەتەكە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بەدەزگایی میدیایی خواكوڕكی راگەیاند، كرینی ئەندام پەرلەمانتارە كورد و سوونەكان لە بەغدا بە پارەی خەیاڵی دەكرێت، هەروەها دەشلێت، 950 ملیار دۆلار لە عێراق دیار نەماوە، هەر بۆ ئەو مەبەستانە بەكار هاتووە و دەلێت، جار وا هەبووە، پارەی خەیاڵی لەبەرامبەر لێدوانێك دژی سەرۆك بارزانی خراوەتە روو لەم بەغدایە”.
ئەو ئەندام پەرلەمانتارەی پارتی دەشلێـ” لە سەروبەندی ریفراندۆم 300 هەزار دۆلار كە بەزمانی گشتی دەكاتە 30 دەفتەر پێشنیار كرا بۆمن بەس لێدوانێك لەدژی ریفراندۆم بدەم، دەی خۆتان ئەوە بزانن كە ئەگەر بۆ یەك لێدوان ئەوەندە پاریە خرابێتە روو، دەبێت چ پاریەك بۆ ئەو كەسانە دیاری كرابێت كە رۆژانە لێدوان لەدژی بەرژەوەندیەكانی گەلی كوردستان دەدەن لەژێر ناوی پارتی و یەكێتی؟
پێشتر دەزگایی میدیایی خواكوڕك چەندین زانیاری لەوباریەوە ئاشكرا كرد، كە پارەیەكی خەیاڵی لە بەغدا بۆ كرینی نوێنەرانی كورد و سوونە لە پەرلەمانی عێراق دیاری كراوە، كە ئەم نوێنەرانە بەكار دەهێنن لەدژی بەرژەوەندیەكانی سوونە و كورد لە بەغدا”.