یه‌كێتی بۆ مامۆستایانی سلێمانی: له 15رۆژ كه‌متر ده‌وام بكه‌ن فه‌سڵ ده‌كرێن
خواكوڕك
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه یه‌كێتی له سلێمانی رێكخستن و ئۆرگانه‌كانی خۆی راسپاردووه هانی مامۆستایان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێند، ئه‌مرۆش قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، پێویسته به زووترین كات كۆتایی به بایكۆتی خوێندن بهێنرێت.
ئه‌مرۆ پێنح شه‌ممه 15/12/2016 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی به‌شداری كردنی له كۆنفراسی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له دهۆك رایگه‌یاند، په‌كخستنی پرۆسه‌ی خوێندن له ناوچه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ و ناوچه‌كانی دیكه، مه‌ترسی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن دروست بووه و خه‌ریكه چاره‌نوسی 700 هه‌زار خوێندكار ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه”.
خواكوڕك زانیویه‌تی هه‌ر ئه‌مرۆ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گشتی سلێمانیه‌وه په‌یوه‌ندی به‌سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی سنوری په‌روه‌رده‌كه‌وه كراوه و پێیانراگه‌یانراوه، له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووه وه هه‌ر مامۆستایه‌ك بۆماوه‌ی 15 رۆژ ده‌وامی نه‌كرد راسته‌وخۆ كۆتایی به راژه‌كه‌ی بهێنرێت و فه‌سڵ بكرێت.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، له ئێستادا ره‌وشی خوێندن و ترسی په‌كخستنی ئه‌م ساڵی خوێندن بۆته مژارێكی گه‌رمی لایه‌نه حربی و حكومیه‌كانی نێو یه‌كێتی و له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی نهێنیان له‌بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ئه‌نجامداوه.