كه‌شناسی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.. بارانی بەلێزمە و تەرزەدەبارێت

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 2 ى 12 ى 2019 ،  بارانی بەلێزمە و تەرزە ناوچەكانی گەرمیان دەگرێتەوە و بەوهۆیەشەوە لافاو لەهەندێك ناوچە دروست دەبێت.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌  ئاماژه‌به‌وه‌ ده‌كلات كه‌  بەھۆی کاریگەری شەپۆلێکی دەریایی سوور و چالاکبوونی بایەکی شێدار و نیمچە بەھێز لە رۆژھەڵاتی کوردستانەوە کاردەکاتە سەر ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و کاریگەری شەپۆلەکە بەرادەیەک بەھێز دەکات و ھەوری چالاک لە ئاسمانی ناوچەکاندا پێکدەھێنێت کە دەبێتە ھۆی بارینی بەھێزی باران و تەرزە لە ھەندێک کاتدا و دروستبوونی ھەورە تریشقە ئەمەش بەشێوەیەکی خێرا دەبێت و ھۆکارەبێت بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و لافاو لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم سنورانەدا .

Back to top button