د. دلاوەر ئاژگەیی و باڵیۆزی میسر لە بەلجیکا – پەیوەندیە هەماهەنگیەکان لە نێوان نوێنەرایەتی حکومەت لە یەکێتی ئەوروپا و باڵیۆزخانەی میسڕ گفتوگۆ دەکەن
د. دلاوەر خالید ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا سەردانی باڵیۆزخانەی میسر لە بڕۆکسیل کرد و لەلایەن بەڕێز خالید باکلی، باڵیۆزی میسر لەو وڵاتە پێشوازی لێکرا.
لە دانیشتنێکی دۆستانە، د. دلاوەر ئاژگەیی و بەڕێز خالید باکلی باسیان لە پەیوەندی مێژوویی نێوان هەردوو گەلی کورد و میسر کرد. تیشکیان خستەسەر دوایین بارودۆخی سیاسی و ئاسایش و سەقامگیری لە هەرێم و عێراق و ناوچەکە بە گشتی هەروەها پەیوەندیە هەماهەنگیەکان لە ڕووی پیشەسازی و کشتوکاڵییەوە.
هەردوولا بە گرنگیان زانی کە گفتوگۆ و دیالۆگی بەردەوام هەبێت لە نێوان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپا و باڵیۆزخانەی میسر.