چیـن پلان دەگێڕیت بۆ باڵا دەستی لەسەر نەوتی عێراق بە هەنگاوێکی بچوك و ئەنجامێکی گەورە

لە ڕاپۆرتێکی سایتی ئۆیڵ برایس هاتووە کە چیـن هەنگاوی ناوە بۆ باڵادەستی لەسەر نەوتی عێراق و ناتوانێت دەست بەرداری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بـبێتەوە بەتایبەتی ئێـران و عێراق ئەگەر دەیەوێت بگاتە ئەوڕووپا و پڕۆژەی یەك کەمەر و یەك ڕێگایەکەی سەرکەوتوو بی و لەلای خۆیەوە عێراق گرێبەستێکی پێشکەشی کۆمپانیایەکی چینی کردووە کە تایبەتە بە ئەندازیاری نەوت بە گوژمەی 121 ملیۆن دۆلار بۆ پێشخستنی دامەزراوە بەکارهاتووەکانی درهێنانی گاز لە کێڵگەی قوڕنە لە باشووری عێراق.

هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژەی دا عێراق کە خاوەن گەورەرین یەدەگی نەوت و گازە لە جیهان هەموو ساڵێ لە ئێرانی دراوسێی دەپارێتەوە بـۆ پێدانی کارەبا لە وەرزی هاوین و بە گوێرەی دزگای ووزی ئەتۆم عێراق نزیکەی 000 000 000 500 3 مەتر چوار جا یەدەگی گازی هەیە کە ئەم بڕە بەسە بۆ دابین کردنی پێداویستی بەکارهێنەرانی عێراق لە گازی شـل بۆ 200 ساڵی داهاتوو.

سەرچاوە : الغـد برێس

 

Back to top button