وەزیری پلاندانان : كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر كرا
وەزیری پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت ، شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2020 جێگیر دەكرێن، كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی بودجە چارەسەر كراون.
كهمێك پێش ئێستا، دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند كۆنفرانسێكدا رایگهیاند، لەسەر پرسی سەرژمێری و پێوەندییەكانی هەولێر و بەغدا لێكتێگهیشانی باش ههیهو، پڕۆژەی چاكسازی لە قۆناغی كۆتاییە و لەوانەیە لە نزیكترین كات رەوانەی پەرلەمان بكرێت بۆ پەسەندكردنی.
وەزیری پلاندانان گوتی، ئامادەكارییەكانی سەرژمێری بەردەوامە، ئێمە بڕیارمان نەداوە سەرژمێری بكرێت یان نا، بەڵام چەند پێشنیارێك هەیە و لەگەڵ حكوومەتی عێراقی لە كۆبوونەوە لە گفتوگۆی بەردەوامین، هەندێ كێشە لەسەر ناوچەكانی مادەی 140 هەیە ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن، ئەوكات بڕیار لەسەر سەژمێری دەدەین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان دوێنێ یەکشەممە گەیشتە بەغدا و بڕیارە ئەمڕۆش لە کۆبوونەوەکانی بەردەوام بێت.