قوتابیانی زانکۆی موسڵ بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند بۆ پشتگیری داواکاری خۆپیشاندەران
ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەك ڕایگەیاند کە قوتابیانی زانکۆکانی موسڵ بەردەوام بوون لە بایکۆتکردنی دەوامی فەرمییان بۆ پشتگیری داواکاری خۆپیشاندەرانی بەغدای پایتەخت و شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی گەندەڵی و داوای دەست لەکارکێشانەوەی حکومەت و هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و ئەنجام دانی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کرد و هەر یەکە لە زانکۆی موسڵ و حەدباء و نەینەوا بەشداری ئەم بایکۆتەیان کرد.
سەرچاوە : موازین نیوز