جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران: ئه‌و دۆخه‌ی ئێران تێی كه‌وتووه خراپترین دۆخه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له‌گوشار خستنه سه‌ر ئێران بۆ ڕێطری كردن له فرۆشتنی نه‌وت و هاوكات داوای له وڵاتانی جیهانكرد كه نه‌وتی ئێرانه نه‌كرن، به‌ڵام
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئێران دەڵێت “سەرەڕای سزاكانی ئەمریكا، بەڵام تاران بە چەند رێگایەك بەردەوامە لە هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوت“.
ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەكەمی سەرۆكی ئێران به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی هه‌نارده‌كردن له وتارێكیدا رایگەیاندووه: راسته بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه كۆمه‌ڵێك سزا له لایه‌ن ئه‌مریكاوه دژ به ئێران په‌یره‌و ده‌كرێت به‌ڵام تاران توانیوێتی روبەڕوی ئەو سیاسەتی فشار و سزایانە بوەستێتەوە، وه ئەو سزایانە نەیانتوانیوە هەناردەكردنی نەوتی ئێران رابگرێت.
جه‌هانگیری ئاشكرایكرد، له ئێستادا تاران به چه‌ند رێگایه‌ك نه‌وتی خۆی ده‌فرۆشێت و فشاره‌كانی ئه‌مریكا نه‌یان توانیوه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران رابگرێت هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه‌كردووه كه ئەو رەوشەی ئێستا ئێرانی تێكەوتوە، خراپترین رەوشە لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە روبەڕوی بوبێتەوە”.
ئەو بەرپرسە باڵایەی ئێران جگە لە ئەمریكا، هەریەكە لە ئیسرائیل و سعودیەشی بە هەوڵدان بۆ شكستپێهێنانی ئێران تۆمەتباركرد.