له رۆژئاوای كوردستان سێ سه‌ربازی رووسیا بریندار بوون
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیا سه‌رقالی خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سوپای توركیا مانۆرێكی دیكه‌ی سه‌ربازی له‌رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامبده‌ن بۆمبێکی چێنراو بە هێزەکانی رووسیا ته‌قینه‌وه به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی رووسیا بریندار بوون.
له‌و باره‌یه‌وه وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگه‌یاندووه كه به‌یانی ئه‌مڕؤ بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی رووسیادا لە کاتی خۆئامادەکرنیان بۆ مانۆڕێکی سەربازیی لەگەڵ سوپای تورکیا لە کۆبانێ تەقیوەتەوە، به هۆیه‌وه زیان به‌ر هێزه‌كانیان كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئاشكراشی كردووه كه سێ سەربازی رووسیا لەو تەقینەوە برینداربوون، بەڵام برینەکانیان سووکە و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.