دۆخی ته‌ندروستی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له زیندان تێك ده‌چێت و رێگای پێ‌نادرێت چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی وه‌ربگرێت

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت توركیا سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشی ده‌ست به‌سه‌ركرد، زیاتر له سێ ساڵه له زیندانه‌كانی توركیایه و له ئێستادا باری ته‌ندروستی ده‌میرتاش تێكچووه، پارێزه‌ره‌كه‌ی هاوسه‌رۆكی پێشوی هه‌ده‌په رایگه‌یاندووه كه پاسه‌وانانی زیندان رێگا ناده‌ن چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی وه‌ربگرێت.
ئایگول دەمیرتاش، خوشكی سەلاحەدین دەمیرتاش و پارێزەری تایبەتیی سەلاحەدین دەمیرتاش، لە پێگەی خۆی لە تویتەر چەند زانیارییەكی لەسەر رەوشی تەندروستیی دەمیرتاش خستە ڕوو دەڵێت سەرەڕای خراپیی رەوشی تەندروستی، بەڵام رێگەیان نەداوە بنێردرێتە نەخۆشخانە.
ئایگول ده‌میرتاش ئاشكرای دەكات، لە ٢٦ی١١ی٢٠١٩ و لە سەعات ٥:٣٠ دا، دەمیرتاش سینگی ژان دەكات و ناتوانێت بە جوانی هەناسە بدات، بۆیە بیركردنەوەشی لاواز بووە هه‌وه‌رها گوتیشی یەكەم كەس كە هاوكاریی كردوە عەبدوڵا زەیدانی هاوڕێی بووە لە زیندان. لە زیندان بە هیچ شێوەیەك گرنگیان پێی نەداوە و تەنیا پزیشكیان بانگ كردووە تا چارەسەری بكات، بەڵام خراپیی رەوشی دەمیرتاش پێویستی بە بردنیەتی بۆ نەخۆشخانە”.
ئایگول لە بەشێكی تری نووسینەكەیدا، دەڵێت داوامان لە ئیدارەی زیندان كردووە بە پەلە بیبەنە نەخۆشخانە، بەڵام ٧ رۆژ بەسەر ئەو نەخۆشیەیدا تێپەڕیوە، كەچی نەبراوەتە نەخۆشخانە و هەر لە زیندان ماوەتەوە.