خۆپیشانده‌رانی عێراق: به‌خێرهاتنی قاسم سوله‌یمانی ناكه‌ین بۆ عێراق، هاتنی به سوكایه‌تی كردن به خوێنی شه‌هیدانمان ده‌زانین
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له دروشمه سه‌ره‌كیه‌كانی خۆپیشانده‌رانی عێراق له ده‌ست پێكه‌وه تا ئێستا چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه له نێو عێراق، به‌ڵام دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی قاسم سلێمانی و سه‌دان چه‌كداری سوپای پاسداران گه‌یشتنه عێراق، خۆپیشانده‌رانیش پێیان وایه هاتنی قاسم سوله‌یمانی كه هۆكاری كوژرانی ئه‌و هه‌موو خۆپیشانده‌ره‌یه‌كه سوكاریه‌تی كردنه به خوێنی كوژراوان.
ئه‌مڕۆ خۆپیشانادن له چه‌ند شارێكی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق به‌رده‌وامی هه‌بوو كه دروشمه‌كانیان جگه له داوای كورتكردنی ده‌ستی ئێران له نێو عێراق، هاتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانیان ئیدانه‌كرد و به سوكایه‌تی كردن به خوێنی كوژراوای ریزه‌كانی خۆپیشانده‌ران ده‌زانن.
له‌و باره‌یه‌وه موحه‌مه‌د روبه‌یعی یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه كه بوونی قاسم سوله‌یمانی له‌وكاته‌دا له عێراق، كه عێراق به هۆی شۆڕشی تشرین خوێنی لێده‌چۆڕێت و قاسم سوله‌یمانی یه‌كێكه له به‌رپرسیاره‌كانی رژانی ئه‌و هه‌موو خوێنه به سوكایه‌تی ده‌زانێت به گیانی شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتیشی هه‌موو خۆپیشانده‌رێك ده‌زانێت كه حزبه باڵاده‌سته‌كان و وه گرووپ و سیاسیه‌كانیش خۆیان ته‌سلیم به ئێران كردووه، له كاتێكدا ئێران نه‌خشه‌كێشی ئه‌و رووبه‌روو بوونه‌وه‌یه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانه دژ به خۆپیشانده‌ران، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بوونی قاسم سوله‌یمانی له عێراق ره‌د ده‌كه‌ینه‌وه به سوكایه‌تی كردن به خوێنی شه‌هیدانی ده‌زانین و داوای ده‌رچوون ده‌كه‌ین له خاكی عێراق.