سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی باڵای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی سوریا كرد

 

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان ، ئه‌مڕؤ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی ئه‌نه‌كه‌سه‌ كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌ یه‌كریزی و ته‌بای پێكهاته‌كان كرده‌وه‌.

ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان هەولێر لەگەڵ شاندێکى باڵاى ئەنجومەنى نیشتمانیى کوردى لە سووریا (ئەنەکەسە) بە سەرۆکایەتیى سعوود مەلا سەرۆکى ئەنەکەسە، كۆبوویه‌وه‌و و له‌ كۆبوونه‌وه‌كدا گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی دوایین پێشهاتەکان و دۆخى سووریا و ئامادەیى و رۆڵ و کاریگەریى هێزە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکانیان لە ناوچەکە تاوتوێ کرد.

هه‌روه‌ها له‌ كبۆوونه‌وه‌كه‌دا هەردوولا جەختیان لە پێویستیى تەبایى و یەکترقبووڵکردن لەنێوان پێکهات و لایەنەکان لە سووریا و کارکردن لەپێناو چارەسەرى کێشەکان و گێڕانەوەى ئارامى و سەقامگیرى کردەوە، نیگەرانیى خۆیشیان لە هەوڵەکانى گۆڕینى دیمۆگرافیاى ناوچەکە و کار و ڕەفتارى چەکدارانى توندڕه‌وى ئۆپۆزسیۆنى سووریا نیشان دا.

Back to top button