هاوپه‌یمانی میحوه‌ری عێراقی: داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و محه‌مه‌د حه‌لبوسی ده‌كات

 

دوای ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌ هاوپه‌یمانی میحوه‌ری عێراقی داوای ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات، هه‌روه‌ها داویی پێكهێنانی حكومەتێكی ته‌كنۆكرات ده‌كات.

هاوپه‌یمانی میحوه‌ری عێراقی كه‌ خه‌میش خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات داوا ده‌كات هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ست له‌كاربكێشته‌وه‌.چونكه‌ هه‌موویان هاوبه‌شن له‌و دۆخه‌ی ئێستا له‌ عێراقدا هاتۆته‌ ئاراوه‌

لای خۆشیه‌وه‌ سه‌رۆكی به‌ره‌ی رزگاری و بنیاد نانی عێراق ئوسامه‌ نوجه‌یفی رایگه‌یاندووه‌ پێویسته‌ یان به‌په‌له‌ حكومه‌ت پێكبهێندرێت بی پێی مه‌رجه‌كان، یان هه‌لبژاردنی پێشوه‌یخته‌ بكرێت.

هه‌روه‌ها نوجه‌یفی ل پێگه‌ی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هۆشداری دا له‌ ه‌لبژاردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ نێو حزبه‌كان بێت، هه‌روه‌ها داواشی كرد كه‌ پێویسته‌ كه‌سێكی بێ لایه‌ن بێت و حكومه‌تیێكی خێرا پێكبهێنێت.

Back to top button