وڵاتێكی عەرەبی بە هانای ئێرانەوە دەچێت

 

یوسف عەلەوی وەزیری دەرەوەی عومان سەردانی تاران دەكات و لەگەڵ هاوتا ئێرانیەكەی لەسەر دەستپێشخەری ئێران بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر ئاسایشی گەروی هورمز كۆدەبێتەوە

 

عەلەوی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند (بونی قەلەقی و دڵە ڕاوكێ لە ئاوەكانی كەنداو گەروی هورمز لە سودی هیچ. وڵاتێك نیەو پێویستە ئاسایشی ئەو ئاوانە پارێزراو بێت)

 

ئێران لە زاری محمد جەواد زەریف نیگەرانی خۆی لە هەڵكشانی دڵەڕاوكێی ئەمنی لە گەروی هورمز و ئاوەكانی كەنداو ڕایگەیاند و داوای لە وڵاتانی عەرەبی كرد پێكەوە بگەنە ڕێكەوتن لەسەر پاراستنی ئاسایشی ئەو ئاوانە بەڵام جگە عومان هیچ وڵاتێكی عەرەبی  بە دەم داوای ئێران نەچوو

Back to top button