رافائێل گرووسی بە فەرمی کرایە سکرتێری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم
رافائێل ماریانۆ گرووسی ، دیپلۆماتی ئەرجەنتینی لە دووای دەنگ هێنان لە کۆبوونەوەی گشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە هەفتەی داهاتوودا بە فەرمی وەک سکرتێری گشتی ئەو ناوەندە دەست بە کار دەبێت .
بە پێی هەواڵی ئاسۆشیتێدپرێس ، ئاژانسی نێودەوڵەیی وزەی ئەتۆم لە کۆبوونەوەی خۆیدا لە رۆژی دووشەممە بە دەنگی کۆی گشتی رافائێل ماریانۆ گرووسی بۆ ماوەی چووار ساڵ بۆ سکرتێری گشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دیاری کرد.
ئەو سیاسەتمەدارە 58 ساڵەیە کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی ئاژانس لە مانگی ئۆکتۆبەر وەک بەرپرسی گشتی دیاری کراوبوو ، بوو بە جێگرەوەی نووکیا ئامانۆ کە لە ناکاو کۆچی دووایی کرد