نیویۆرک تایمز : تەنیا لە شاری ماهشەهری ئێران 130 کوژراون

رۆژنامەی نیویۆرگ تایمز ، لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران دەنووسێت ، لە ماوەی چەند رۆژ خۆپیشاندان لە ناو ئێراندا زیاتر لە 350 کەسی سڤیل و نارازی بە دەستی هێزەکانی ئەمنی ئێران کوژراون ، ئەوە لە کاتێکدایە ئەو ئامارە جێگەی گومانەو رێژەی کوژراوان زیاترە .

 

 هاوکات باس لە شارێک دەکات بە ناوی ” ماهشەهر ” هەڵکەوتوو لە پارێزگای خوزستان ( عەرەبستانی ئێران )  و دەنووسێت ئامارەکان پشت ڕاستیان کردۆتەوە لەو شارەدا” 130″ ڕاستەوخۆ بە تەقەی هیزەئەمنییەکانی ئێران کوژراون .

 

لە کۆتاییدا ئەو رۆژنامەیە ئاماژە بەوە دەکات ئەو خۆپیشاندانانە لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا لە ئێراندا بێ وینە بووە ، بەڵام بەو پەڕی بێڕەحمی و بێ بەرپرسیارەتی لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە سەرکوت کراوە

 

فارسی

Back to top button