تورکیا تەل رەفعەت تۆپباران دەکات و خەڵکی سڤیل دەبنە قوربانی

چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە سووریا ڕایدەگەێنێت بە هۆی تۆپبارانی هێزەکانی لەشکری تورکیا لە تەل رەفعەت11 کەسی مەدەنی کوژراون کە 8 کەسیان منداڵن و خەڵکی عەفرینن .

 

بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی سووریا ، رامی عەبدولڕەحمان بە فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە ، لە کاتی رۆیشتنەوەی منداڵانی قوتابخانە بۆ ماڵەوە گوڵلە تۆپ بە نزیک قوتابخانە کەوتووە ، لە ئەنجامدا 11 کەس کوژراون و 21 کەسی تریش بریندار بوون ، قوربانیەکان زۆربەیان خەڵکی عەفرینن .

 

Back to top button