دارا رەشید :ڕێکەوتنەکانمان لە گەڵ بەغدا تەواو بووە

پرۆژە یاسای بودجەی 2020 لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئامادە کراوەو بەزوویی ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت .

 

هەر سەبارەت بە ئەگەرەکانی داهاتووی تاوتوێ بودجە لە گەڵ بەغدا ، دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ میدیاکان ئاشکرای دەکات هەموو وردەکاریەکانی بودجەمان لە گەڵ بەغدا یەکلا کردۆتەوە ، بەڵام بۆ هەموو ئەگەرێکیش پێشوەختە بیرمان لێ کردۆتەوە ، جا پرۆژە یاسایەکەمان داڕشتووە .

 

لە بەشێکی تری بەرنامەکانی بودجەی هەرێمی کوردستان ، دارا ڕەشید گووتی بە پێی بەرنامە لە داهاتوودا بەشێک لە تیچووی پرۆژەکان دەخەینە ئەستۆی کەرتی تایبەت بە هاوبەشی کەرتی گشتی

Back to top button