یاسای نوێی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لایەن پەرلەمانەوە تاوتوێ دەکرێت

لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هاتووە لیژنەی یاسایی و دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران  سەبارەت بە چۆنیەتی و تاوتوێی یاسای هەڵبژاردنەکان کۆبوونەوەیان کردووە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بۆ پەسەند کردنی یاساکە هەنگاو بنێن ، چوونکە ئەم کارە دەبێتە زامنی بەشداری گەنجان و گەراندنەوەی متمانە لە نیوان خەڵک و حکومەتدا .

 

هاوکات  ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات خاوەن پێداویستیەکانیش لە پەرلەمانی عێراق کورسی کۆتایان بۆ دیاری دەکرێت .

 

وا بڕیاریشە لە دوای پەسەند کردنی یاساکە ، نەتەوە یەکگرتووەکانیش ڕاوبۆچوونی خۆیان لەم بارەوە ئاراستە کەن

Back to top button