هەرێمی کوردستان بۆتە جێگەی چارەسەری بریندارانی خۆپیشاندانەکانی عێراق

دۆخی نەخۆشخانەکانی گشتی شارەکانی عێراق بە هۆی زۆر بوونی بریندارەکانی خۆپیشاندانەکان لەو ئاستەدا نییە بتوانێت بە شێوەیەکی ئەرێنی بە بریندارەکان ڕابگات ، هەربۆیەش بەشێکی زۆر لە بەریندارانی عێراقی روو دەکەنە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان و بەشێکیشیان لە ناوەندەکانی فریاگوزاری خێرا چارەسەریان بۆ دەکرێت .

 

سەبارەت بەم پرسە دوابەداوی ئامادەیی دەربڕینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێشوازی و پێڕاگەیشتن بە برینداران وەک ئەرکێکی مرۆیی ، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی وەزارەتی تەندروستی عێراقی کۆبوونەوە .

 

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستانیش لەم بارەوە لە لێداونێکدا بۆ میدیاکان گووتی سەرجەمی نەخۆشخانەکانی هەرێم ئامادەکراون بۆ وەرگرتنی بریندارانی عێراقی و کەل و پەلی پێداویستی پزشکی هەمە جۆرە لە بەر دەستە بۆچارەسەر کردنیان

Back to top button