پۆمپیۆ : دژایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران خاڵی هاوبەشی شۆڕشە جەمارەریەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

 

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەێنێت دژایەتی کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران خاڵێکی هاوبەشی شۆڕشەجەماوەریەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە وەک لوبنان و عێراق  .

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژەدان بە دەست لەکار کێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتی ، ئەوە ویستی ئازادی گەلی عێراقە ، بەڵام سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هێژموونی سیاسەتی ئێران لە عێراقدا .

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا مایک پۆمپیۆ دەڵێت ، سەرهەڵدانی ئێرانیەکان لوبنان و عێراقیشی هێناوەتە لەرزین .

 

کاتێک باسی لوبنان دەکات ، ئاماژە بە ویستی مەسیحی و موسوڵمانەکان دەکات و دەڵێت بەبێ جیاوازی هەموویان داخوازی لە دەسەڵات لادانی حزبوڵلا دەکەن و دەیانەوێت دەستی ئێران لە وڵاتەکەیاندا ببڕنەوە .

 

لە کۆتاییدا باس لە شۆڕشە جەماوەریەکی ئێران دەکات و دەڵیت زیاتر لە 90 شار لە دژی مەلاکان ڕاپەریون ، ئەوەش ئەنجامی دزی و گەندەڵی دەسەڵاتدارانی ئێرانە کە خەڵکی وەزاڵە هێناوە ، بۆیەش لە هەر جێگەیەک داوای ئازادی بکرێت ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ دەردەبڕێت .

Back to top button