بزانه‌ كه‌ی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م هه‌ڵده‌گیرسێت

خواكوڕك

ژمارەیەک نوسەری عەرەبی ئاماژەیان بەوەداوە کە دەست پێشخەری لە هەڵگیرسانی جەنگێکی جیهانی گەیشتۆتە لوتکە، ئەویش لەدوای ئەوەی کە لەلایەن هەندێ ووڵاتەوە داوەکراوە بۆیەکلایی کردنەوەی شەڕی سوریا هێزی زەمینی بەکاربهێنرێ.

ڕۆژنامەنوسێکی سعودی بەناوی(عبدالعزیزالسماری) دەڵێ لەسەروبەندی ئەولێدوانانەی ئێستا لەناوچەکەدا هەیە گومان دەکرێ جەنگی جیهانی سێهەم بەم نزیکانە ڕووبدات.

ئەوڕۆژنامەنوسە ووتیشی ئەکەر ئەم جەنگە ڕووبدات جەنگێکی ئەتۆمی خوێناوی وێرانکارئەبێت و سەدان ملێۆن خەڵک دەبنە قوربانی لە وڵاتانی ئێران و سوریا و ووڵاتە عەرەبیەکان بەگشتی.

هەروەهار(مفتاح شعیب) ڕۆژنامەنوسێکی ئیماراتیە دەڵی: هەڵخزانی جیهان بەرەو جەنگی جیهانی سێهەم بۆتە بنێشتە خۆشەی سەرزاری سەرکردەی وڵاتە زلهێزەکانی جیهان.

ئەو ڕۆژنامەنوسە ووتیشی، پێکدادان لەنێوان ڕوسیا و ڕۆژئاوا ئاکامێکی زۆرخراپی لێدەکەوێتەوە، هێچ ووڵاتێک لەم جەنگەدا سەرناکەوێ
و بستێک خاکی ئەم جیهانە نامێنی ئیلا پریشکی ئەوجەنگەی بەردەکەوێ.

هەرلەوبارەیەوە ڕۆژنامەنوسێکی تری سعودی بەناوی (عبدالمحسن الهلال) وڵاتی سعودیە داوا دەکات هێزی زەمینی بەکاربێنێ لە شەڕی سوریادا دژی داعش ئەویش بۆتە هۆی توڕەبونی ووڵاتی ڕوسیا و هۆشداری دا لە هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێهەم.

جەنگی جیهانی سێهەم

Back to top button