رێگایه‌كی ئاسان لەماوەی ٧ ڕۆژ ٧ کیلۆ لە کێشمان دادەبەزێنێت

ڕێجیمی خەیار لە جیهاندا بەیەکێك لە بە‌یزترینەکان لە شێوزی خواردن دادەنرێت و بڕێکی زۆر کێشمان کەمدەکاتەوە .

لە گەڵ ئەوەی ژەمەکان سودیان لە دابەزاندنی کێش دەبێت بڕێکی زۆر ڤیتامین C و E و B و ڕیشاڵەکان و کالیسۆم و مەنگیزسۆم دەچێتە ناو خوێنمان پێستمان جوان دەکات .

چۆنێتی ئەنجامدانی ڕێجیمەکە لەماوەی ٧ ڕۆژ بۆ دابەزاندنی ٧ کیلۆ :
ڕۆژانە بەمشێوەیە لە ژەمەکاندا خۆراک دەخۆین .

ژەمی بەیانی :
•٢ هێلکەی کوڵا
•زەڵاتەی خەیار
ژەمی نێوان بەیانی و نیوەڕۆ یەک قۆخ و یەک سێو و ٥ هەڵوژەی بچوک دەخۆین .

ژەمی نیوەڕۆ :
•کەمێك نان لەگەڵ گۆشتی مریشک یان سور
•زەڵاتەی خەیار
ژەمی نێوان نیوەڕۆ و ئێوارە گیراوەی دروستکراو لە خەیار دەخۆین .

ژەمی ئێوارە :
•٢٥٠ گرام لە میوەکان دەخۆین .

ئامادەکردنی زەڵاتەی خەیار :
نیو کیلۆ خەیار دەجنین و لەگەڵ ماست و پیازی تەڕ و کەمێک خوێ تێکەڵی دەکەین و دەیخۆین .

ئامادەکردنی گیراوەی خەیار :
پارچەیەك زەنجەفیل لەگەڵ دەسکێک سپیناخ و یەك خەیار و یەك سێو و ٢٥ گرام بادەم دەکەینە ناو ئامێری وردکەر و دواتر دەیخۆینەوە .

Back to top button