بەفەرمی.. شەشەم باڵۆندۆر چووە ماڵەکەی مێسییەوە

چاوەڕوانییەکان کۆتاییانهات و بەشێوەیەکی فەرمی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی خەڵاتی باڵۆندۆری بەدەستهێنا.

لە هۆڵی شاتلیێ لە پاریس، رێوڕەسمی خەڵاتەکانی باڵۆندۆر بە بەشداری چەندین ئەستێرەی گەورەی جیهان بەڕێوەچوو، لە گرنگترین بۆنەی ئاهەنگەکەدا لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بووە براوەی خەڵاتی باڵۆندۆری پیاوان و بەسەر ڤێرجل ڤان دایک و محەممەد سەڵاحدا سەرکەوت.

لە ئاهەنگەکەدا کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی ئامادەنەبوو، کە بەهەمان شێوەی رێوڕەسمی خەڵاتەکانی زەبێست دوای ئەوەی پێیانگوتبوو کە ناوی لە سێ بەربژێرەکەی کۆتایی نییە.

سەرەتای ئاهەنگەکە بەوە دەستیپێکرد کە هەرسێ براوەکەی ساڵی رابردووی باڵۆندۆر، لەسەر ئاستی پیاوان، لاوان و ئافرەتان ( لوکا مۆدریچ، کیلیان ئێمباپێ و ئادا هێگەربێرگ) هاتنەسەر ستەیج و هەریەکەیان گوتارێکیان پێشکەشکرد.

Image

لیۆنێل مێسی دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا بووە پاڵەوانی لالیگا، نازناوی پیچیچی بەدەستهێنا و نازناوی پێڵاوی زێڕینیشی وەک گۆڵکەری پێنچ خولە گەورەکەی ئەوروپای بردەوە، لە رووی تاکەەکسییەوە ئاستێکی بێوێنەی هەبوو، لە زۆربەی یارییەکان هۆکاری سەرکەوتنی یانەکەی بوو.

مێسی لە ساڵی 2019
54 یاری
46 گۆڵ
17 ئاسیست

لێدوانی مێسی دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە: سوپاس بۆ هەمووتان، سوپاس بۆ ئەوانەی دەنگیان بەمندا، ئەم ساتە وەسف ناکرێت، بیرمدێتەوە کە بەر لە 10 ساڵ لە پاریس ئەم خەڵاتەم بردەوە، ئێستاش لەهەمان شوێن هەمان خەڵات دەبەمەوە.

مێسی: پێش 10 ساڵ لەگەڵ سێ براکەمدا هاتم بۆ پاریس، ئەمڕۆ شەشەم نازناوم بردەوە و ساتێکی زۆر تایبەتە لە ژیانمدا و لە ژیانی تاکەکەسیشمدا، من لە خەونەکانم ناوەستم و بەردەوام دەبم گەشەسەندن و باشتربوون.

Image

مێسی لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە

 



 

Back to top button