هیوندای سۆناتای نوێ ده‌خاته بازاڕه‌وه
میدیاكانی تایبه‌ت به مۆدێل و ئۆتۆمبێله نوێكان ئاشكرایان كرد، كه كۆمپانیای هیوندای تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیك مۆدێلێكی نوێی سۆناتای وه‌رزشی بخاته بازاڕه‌وه، كه پێشبینی ده‌كرێ هه‌وادارانی ئۆتۆمبێله وه‌رزشییه‌كان سه‌رسام بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان له كۆمپانیای هیوندای، جۆری نوێی به ناوی سۆناتا نی لاین ده‌بێ و به دیزاینێكی هاوشێوه‌ی مۆدێله‌كانی پێشووی سۆناتا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له مۆدێله‌كانی پێشووی جیای ده‌كاته‌وه، تایبه‌تمه‌ندییه به‌هێز و ناوازه‌كانیه‌تی.
ئۆتۆمبێله نوێكه تایه‌كانی گه‌وره‌تر و به‌هێزتر كراون و ده‌رچه‌ی هه‌واییان بۆ دروستكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به خێراییه‌كی زۆر زیاتر له مۆدێله‌كانی پێشوو ڕێ ببڕن.