سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان دەکاتەوە.
بریارە ئەمرۆ سێ شەممە 3-12-2019، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی بارەگای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان له شاری هه‌ولێر ده‌كات و له‌باره‌ی پاراستنی یه‌كڕیزی نێو ماڵی كورد و درووستكردنی یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی به تایبه‌تیش یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی كورد له به‌غدا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای یه‌كگرتووی ئیسلامی گفتوگۆ ده‌كات.
هه‌فته‌ی ڕابردووش نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له شاری سلێمانی سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كرد و له شاری هه‌ولێریش سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و له هاوینه‌هه‌واری پیرمامیش سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد.