كه‌شناسی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.. بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشه‌ممه‌ ، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ته‌نیا له‌ دهۆك ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌ باران هه‌یه‌.

Back to top button