دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق دواخرا
بڕیار بوو ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوە بچێت سەبارەت بە گفتوگۆ لەبارەی یاساکانی هەڵبژاردن و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا.
بەگوێرەی كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بووایە، بڕیار بوو پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا تاوتوێی هەردوو پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بكات، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق هەواڵی دواخستنی كۆبوونەوەی پەرلەمانی بڵاو كردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فەرمانگەی پەرلەمان لە بارەی دواخستنی كۆبوونەوەی پەرلەمان، ئاماژەی بەوە داوە لەبەر گرنگی هەردوو پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، هەروەها بە مەبەستی گفتوگۆی زیاتر لەناو لیژنەی یاسایی پەرلەمان، سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانیان راگەیاند.
لە روونكردنەوەكەی فەرمانگەی پەرلەمان، ئاماژە بەوە نەكراوە كە كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان لە دوو رۆژی داهاتووی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت یان دەكەوێتە هەفتەی رابردوو.