کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی دەستی پێ کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دوو جێگرەکەی بە سەردانێکی چاوەڕوانکراو گەیشتنە بارەگای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە هەولێر و بڕیارە لەبارەی بارودۆخی هەرێم و عێراق گفتوگۆ بکەن.

هەمواری دەستووری عێراق یەکێکە لە تەوەرەکانی ئەو کۆبوونەوەیە

کەمێك پیش ئێستا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگرەکانی گەیشتنە بارەگای سەرەکی یەکگرتووی ئیسلامی و لەلایەن سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی ئەو حزبەوە پێشوازیان لێ کرا.
سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆلای یەکگرتووی ئیسلامی لە چوارچێوەی ئەو سەردانانەیە کە لە هەفتەی رابردووەوە دەستی پێ کردووە بۆ هاوهەڵوێستی لایەنەکانی هەرێم.

 

Back to top button