خۆپیشاندەرانی نەجەف هێرشیان کردە سەر مەرقەدی باقر حەکیم

خۆپیشاندەران لەشاری نەجەف، هێرشیان کردە سەر مەرقەدی باقر حەکیم و، لە ئەنجامدا 2 خۆپیشاندەر کوژران و 12 تریش برینداربوون.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردۆته‌وه‌، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندەران ویسوتیانە بچنە ناو مەرقەدی حەکیمەوە، بەڵام لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە بە چەک وەڵامدراونەتەوە و لە ئەنجامدا 2 کەس کوژران و 12 کەسیش برینداربوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی رابردوودا لەنەجەف، چەند جارێکی تر خۆپیشاندەران هەوڵیانداوە بچنە ناو مەرقەدی حەکیمەوە بەڵام رێگەیان پێ نەدراوە.

Back to top button