نوجەیفی : عێراق شکستی بە ئیمپراتۆریەتی ئێران هێنا لە ناوچەکە

لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی العربیە سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئوسامە نوجەیفی گوتی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی نێو حکومەت ئاوا بە ئاسانی دەست بەرداری پۆستەکانیان نابن بەڵام پاڵپەستۆی شەقام ناچاریان دکات ملکەچی داواکاریەکانی خۆپیشاندەران بـن و دووپاتی کردەوە کە گەلی عێراق فەرمانڕەوایی و باڵادەستی ئێران لەسەر خاکەکەی ڕەتدەکەنەوە و دڵنیام بوونی ئێران لە عێراق کۆتایی دێت.

هەروەها نوجەیفی گوتی ئێمە بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە دەچین بۆ ڕاست کردنەوەی ئەزموونی سیاسی لە وڵات و پێویستە چاودێرانی نێودەوڵەتی بوونیان هەبیت و خۆپیشاندەران دەبێ بەشدار بـن لە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بەڵام ئەوەی جێ نیگەرانیە ئەگەر هێزە سیاسیەکان لەگەڵ گۆڕانکاری نەبـن ئەوە عێراق بەرەو ئاقارێکی نادیار دەچیت و هەژمونی ئێران لە عێراق زیاتر دەکات بۆ دامەزراندنی ئیمپراتۆریەتەکەی لە ناوچەکە.

سەرچاوە : شەفەق نیوز

 

Back to top button