ئێــران دانـی بەوەی نـا کە پۆلیس خۆپیشاندەرانی کوشتووە

کەناڵی فەرمی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند هێزە ئەمنیەکانی دەستڕێژی گوللەیان بەڕووی خۆپیشاندەران کردووە و چەندین کەسی کە بە ئاژاوگێری ناوزەندیکردن کوشتووە لە ناوچە جیاجیاکانی ووڵات و ئەمەش یەکەم جارە دەسەڵاتدارانی ئێران دان بە توندوتیژی بنێن بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران و لەم بارەیەوە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دوێنێ دووشەممە گوتی نزیکەی 208 خۆپیشاندەر کوژراوە لە ناڕەزاییەکان دژی بەرزبوونەوەی نڕخی سووتەمەنی لـە ئێران.

ئێــران تا ئێستا لە لای خۆیەوە ئامارێکی وورد بە ژمارەی خۆپیشاندەرە کوژراوانی نەخستووتە ڕوو و لە هەمان کات دا ئاماری ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بەدرۆ خستووە کە باسی لە کوشتنی دەیان کەسی کردووە لە گەڕکی شەهرەیار لە تارانی پایتەخت بەڵام باسی ئاماری ناوچەکانی دیکە نەکردووە هەروەها دەسەڵاتدارانی ئێـران ئاماژەیان دا کە 200 هەزار کەس بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کردووە و چەندین بانك و بنکەی پۆلیس و وێستگەی سووتەمەنیان لە ووڵات سووتاندووە.

سەرچاوە : الغــد برێس

 

Back to top button