گلەیی بێت غەزعەلی

مەسعود مەلا پەروێز

بەداخەوە بۆ تۆ غەزعەلی کە ئەبوایە جارێ ئەو هەڕەشانەت نەکردایە ، خۆ دوێنێ بوو ئاڵا و گروپەکەی و سروە و گروپەکەی و عەلی باپیر و جەماعەتەکەی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ، دەنگیان بە ئێوە دا و ئێوەیان بە شێوەیەکی جوان نیشاندا و ئەوان هەوڵیان دا بودجەی تایبەتتان بۆ تەرخان بکرێت ، بۆچی وا زوو ئاڵاو و سروە و جەماعەتی مەلا باپیرت شەرمەزار کرد ، خۆ ئەوان بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ ئێوە بوون ، لە قسەی ئێوە و ئاغاکانتان دەرنەدەچوون ، بۆ وا زوو دەمامکەکەت فڕێدا و ڕووی راستەقینەی خۆت دەرخست کاک غەزعەلی ؟؟
تۆ نازانی ئەو کوردانەی کە دەنگیان بە حەشدەکەی تۆ دا چۆن ڕیسووان بوون لەلایە کوردەوە ، ئەی بۆ دەتەوێ زیاتر شەرمەزاریان بکەیت !
غەزعەلی کورد قسەیەکی هەیە دەڵێت
” ئەگەر دایکی درۆت نەگاوە ئەوە شنگال و ئەوە خورماتوو ورە خۆت تاقی بکەرەوە ”
چۆن خورماتوو بووە گۆڕی بارق و چەندینی وەکو ئەو ئەگەر تەنها ئاڵاو گروپەکەی نەیەن و ڕزگارت بکەن ، بە دڵنیاییەوە کاک غەزعەلی ڕێگەی خۆت وا بزر دەکەیت ناگەڕێیتەوە بۆ سنگ کوتان

Back to top button