پوتن: به‌ره‌و پێشچوونی ناتۆ و نزیك بوونه‌وه‌ی له سنوره‌كانمان مه‌ترسیه‌كی شاراوه‌یه بۆ رووسیا
ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند كه به‌ره‌و پێشچوونی ناتۆ و نزیك بوونه‌وه‌ی له سنوره‌كانمان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی شاراوه‌یه بۆسه‌ر ئاسایشی روویا.
له وتارێكیدا له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی له شاری سوتشی رووسیا ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند به‌ر له ده‌ست پێكردنی كاره‌كانمان ده‌مه‌وێت سه‌رنجتان بۆ ئه‌وه رابكێشم كه له رۆژانی سێ و چواری كانووی یه‌كه‌م له له‌نده‌ن به بۆنه‌ی حه‌فتا ساڵه‌ی دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانی ناتۆ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ناتۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ناتۆ بۆ رووخاندنی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت درووستكراوه، له ئێستادا یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و په‌یماننامه‌ی وارشۆ و هیچ هاوپه‌یمانێتیه‌كی سه‌ربازی نیه بۆ ئه‌وه‌ی ناتۆ ره‌دی بداته‌وه به‌ڵام ناتۆ هێشتان ئاماده‌یه‌و به‌رده‌وامیش فراوان ده‌بێت، ئێستا له هاوپه‌یمانێتی دوانزه ده‌وله‌ت پێكهاتووه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ی ئه‌ندامانی گه‌یشتۆته 29 ئه‌ندام، له نێوانیدا تێچووی سه‌ربازی هاوپهیمانیێتهكه سه‌دا حه‌فتای تێچووی سه‌ربازی هه‌مو و جیهانه.
هه‌روه‌ها گوتیشی له‌سه‌ر ئێمه پێویسته له ئه‌مڕۆوه ئه‌وه بزانین كه پێشكه‌وتنی ناتۆ و دانانی ژێرخانی سه‌ربازیان له نزیك سنوره‌كانی رووسیا مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان.ئه‌و وێنه جۆراو جۆره‌ی سه‌رده‌مه‌كانی رابروودا بووه هۆی بنیاد نانی بیرۆكه و پێشخستنی هاوپه‌یمانێتی به‌ڵام له ئێستادا ناتوانێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریه خێرایانه كاریگه‌ری هه‌بێت و له‌سه‌رده‌می ئێستا هه‌نگاوێكی هه‌له‌یه.