ترەمپ: ئێران بە دڕندانەترین شێوە ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بووەتەوە جێگای قبولکردن نیە
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یهنهس ستۆلتینبێرگ سكرتێری گشتیی په‌یمانی ناتۆ پێش به‌ستنی كۆنگره‌ی لووتكه‌ی ناتۆ له له‌نده‌ن گوتی ئێران به هه‌زاران كه‌س له هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته ده‌كوژێت بۆیه پێویسته میدیاكان بڕۆن تا بزانن له‌وێ چی ڕووده‌دات.
تره‌مپ دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی له ئێران ڕووده‌دات شتێكی درندانهیهو جیهانیش ده‌یبینێت، ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك له‌ئێران كوژراون به‌هه‌زاران كه‌س له هاووڵاتییان له ئێران ده‌كوژرێن ئه‌وه‌یش هۆكارێكه پاڵی پێوه‌نان ئینته‌رنێت بپچڕن تا خه‌ڵك نه‌بینن له‌وێ چی ڕووده‌دات.
تره‌مپ دووپاتیشی كرده‌وه بۆیه پێویسته ڕۆژنامه‌گه‌ری و میدیاكان له‌وێ بن تا ڕاستیی ئه‌وه بخه‌نه ڕوو كه چی ڕووده‌دات.
سه‌باره‌ت به نه‌وتی سووریایش تره‌مپ گوتی: داعش ده‌یویست نه‌وتی سووریا كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵام ئێستا ئێمه به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵمان كردووه‌و له‌و ڕووهیشهشوه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی جیاواز پشتیوانیمان لێ ده‌كه‌ن ڕاستییه‌كه‌یشی ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازه‌كانمان له سووریا نه‌ماون ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بێت كه نه‌وته‌كه ده‌پارێزن. نه‌وته‌كه به ده‌ستی ئێمه‌وه‌یه‌و به ئاره‌زووی خۆمان ده‌توانین هه‌رچییه‌كمان بوێت پێی بكه‌ین.