ڕۆحانی:ئامادەین بۆ پێداچونەوەی پەیوەندیەكان
لە درێژەی دیداری لەگەڵ بەرپرسانی پلە باڵای ئێران وەزیری دەرەوەی عومان چاوی بە سەرۆك كۆماری ئێران كەوت
ڕۆحانی بە وەزیری دەرەوەی عومانی وت ئێران مەبەستی ئەوەیە پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی هەبێت وبۆ ئەوەش ئامادەن پەیوەندیەكان ڕێك بخەنەوە
ڕۆحانی تایبەت ڕووی لە سعودیە كرد و وتی ئێمە ئامادەین پێداچونەوە بە پەیوەندیەكان لەگەڵ ڕیاز بكەین
لەسەر دۆخی یەمەن حەسەن ڕوحانی سەرۆكی ئێران وتی ئەمریكا و ئەوروپیەكان لەگەڵ وەستانی جەنگ نین لەو وڵاتە بەڵكو خوازیاری فرۆشتنی چەكی زیاترن