ئیمانوێل ماکرۆن: لەکۆبوونەوەی ناتۆ هێڕشی کردە سەر تورکیا و بە پشتگیری تیرۆری تۆمەتبارکرد
له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌تله‌سی ناتۆ له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، ئیمانوێل مانكرۆن وتارێكی پێشكه‌ش كردوو له وتاره‌كه‌یدا هێرشی كرده سه‌ر وڵاتی توركیا و تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی كه هاوكاری گرووپه تیرۆریسته‌كان ده‌كات.
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له وتاره‌كه‌یدا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه هێشتان جیهان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر دایه، هۆشداری دا لە مەترسی تیرۆر و رایگه‌یاند پێویسته هه‌وله‌كان به‌رده‌وام بن لە رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی تیرۆر .
له باره‌ی داگیركاریه‌كه‌ی توركیا له رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یان كه لەو ڕەفتارەی توركیا نیگەرانن و ئەو نیگەرانیەشیان گەیاندوەتە ئەنقەرە، پێویسته رێز له سنور وڵاتان و گه‌لانی ناوچه‌كه بگرن.
ماكرۆن گوتیشی چۆن دەبێت ئەندامی ناتۆ سیستەمی بەرگری ئێس چوارسەدی ڕوسی هەبێت،ناتۆ مێشكی لە ئێستادا مردووە.
لە بەرامبەر وتەكانی ماكرۆن ئاردۆگان توڕە بوو وەڵامی ماكرۆنی دایەوەو وتی تۆ مێشكت ئیش ناكات و مۆخت مردووە