دوو سیناتۆری ئه‌مریكا داوا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه‌ سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت

 

دوای ئه‌وه‌ی توركیا سیسته‌می ئێس 400ـی له‌ رووسیا كڕ ی و خستیه‌ كار، دوو سیناتۆری ئه‌مریكی داوا له‌ ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌ن، سزا به‌ سه‌ر توركیا بسه‌پێنێت.

سیناتۆری كۆماری لیندزی گراهام و كریس ڤان هۆلین سیناتۆری دیموكرات له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزا به‌ سه‌ر توركیا نامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان نوسیوه و ئاراسته‌ی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایان كردووه‌ و داوایان له‌ ئیداره‌ی سه‌رۆك تره‌مپ كردووه‌ كه‌ سزا به‌ توركیا بسه‌پێنێت چونكی گوێیان به‌ ئه‌مریكا نه‌داوه‌و سیسته‌می مووشه‌كی ئێس 400ـی به‌كارخستووه‌.

به‌ پێی هه‌واڵێكی میمیدا ئه‌مریكیه‌كان له‌ باره‌ی نامه‌كه‌ی ئه‌و دوو سیناتۆره‌ تا ئیستا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هیچ وڵامێكی نه‌داوه‌ته‌وه‌.‌

Back to top button