ماكرۆن بۆ تره‌مپ: توركیا شه‌ڕ دژ به‌ هێزه‌ كوردیه‌كان ده‌كات كه‌ شان به‌شانی ئێمه‌ دژی داعش جه‌نگان ئه‌وه‌ش قابیلی قبول نیه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕؤ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ناتۆ له‌ له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئیمانۆیێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا گوتی توركیا شه‌ڕ دژ به‌ یه‌كینه‌كانی كورد ده‌كات كه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش شان به‌ شانی ئێمه‌ شه‌ڕیان كرد. ماكرۆن دووپاتی كرده‌وه‌ كه پێویسته‌ له‌ په‌یمانی ناتۆ یه‌ك پێناسه‌ی تیرۆریزم هه‌بێت.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كرد كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌موو كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێرراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ واشنتن چاره‌سه‌ربكه‌ن و پێكه‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم كاربكه‌ چونكه‌ تیرۆریزم دوژمنی هاوبه‌شمانه‌.

لای خۆیه‌وه‌ تره‌مپ ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ چه‌ند ناكۆكییه‌كی كه‌میان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسادا هه‌یه‌و كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و ناكۆكییانه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هاوكات دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ناتۆ به‌هێزتر ده‌بێت.

Back to top button