سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی ( ئەنەکەسە ) دەکات

 

 

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە ئەنجوومەنی کوردی سووریا کرد بە سەرۆکایەتی سعوود مەلا .

 

بارودۆخی ئێستای سووریا و رۆڵی وڵاتانی هەرێمی و جیهانی و کاریگەریان لە سەرداهاتوو ، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی بۆ خۆی تەرخان کرد .

 

لەم کۆبوونەوەدا هەردووک لایەن گۆڕینی دیمۆگرانی  رۆژئاوای کوردستانیان بە مەترسی زانی و نیگەرانی خۆیان لە هەمبەر ئاوارە بوونی هاووڵاتیانی کورد دەربڕی .

 

لە کۆتاییدا سەرۆک بارزانی ئامۆژگاریەکانی خۆی بۆ چۆنیەتی یەک گرتووی  و یەک هەڵویستی کوردانی رۆژئاوا ئاراستەی شاندی میوان کرد .

Back to top button