ئەردۆگان بەردەوامە لە هەڕەشەکانی و ناتۆ وڵامی دەداتەوە
لە لێدوانێکی دا لە ئەنقەرە ، سەرۆکی تورکیا پێش ئەنجام دانی لووتکەی ناتـۆ کە بڕیارە لە لەندەن بـبەسترێت بە بۆنەی 70 ساڵەی دامەزراندنیەوە گوتی ووڵاتەکەی دژی پلانی ناتـۆ بۆ بەرگری لە ووڵاتانی بەلقان دەوەستێتەوە ، ئەگەر بێتوو ناتـۆ دان بەوە نەنێت کە ئەنقەڕە دژی کۆمەڵەیەکی تیرۆریستی دەجەنگێت .
ئەردۆگان پێشبینی دەکات پشتیوانیەکی بێ مەرجی لێ بکرێت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان
هەروەها ئەردۆگان گوتی ئەندامانی ناتـۆ ناچارن بە گۆڕین و گرتنە بەری ڕێوشوێنی دیکە کە ڕێگا بدات هەڵوێستێکی توند وەرگریت دژی هەموو ڕێکخراو تیرۆریستەکان و ئەگەر نـاتــۆ دان بەم ڕێکخراوەی کە لەگەڵی دەجەنگین نەنێن کە تیرۆریستە ئەوە ئێمەش هەنگاویکی دیکە دەگرینەبەر و دژی هەموو پلانێك دەوەستینەوە لە ووڵاتانی بەلتیق
سەرچاوە : سکای نیوز