هونەرمەندی میسری شەعبان عەبدالرەحیم کۆچی دوایی کرد

 

دەزگا ڕاگەیاندنەکانی میسر ئەمڕۆ سێ شەممە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی میللی شەعبان عەبدالرەحیم لە تەمەنی 62 ساڵی دا لە نەخۆشخانەی مەعادی سەربازی بڵاوکردەوە .

 

کۆتـا جار کە هونەرمەند بینراوە لە ئاهەنگەکانی وەرزی ڕیاز بوو ئەو کات ئاهەنگێکی گێرا بە ناونیشانی ” لیالی مەحروسە ” و لەبەر ناجێگیری باری تەندرووستی لەسەر کورسیەك دانیشتبوو

 

لە بڵاوکراوەیەكی سایتی ڕۆژی حەوتەم هاتووە کە کوڕی هونەرمەندی میللی شعبان عەبدالرەحیم هەواڵی کۆچی دوایی باوکــی دووپات کردووتەوە ، شەعبان لە ساڵی 1957 لە گەڕەکی شەڕابیە لە قاهیرە لە دایك بووە و چەندین گۆرانی میللی گوتووە لە جیهانی عەرەبی و لە سەروویان دا ” من ڕقم لە ئیسرائیلە ” و ” واز لە جگەرە دەهێنم ”

 

سەرچاوە : سکای نیوز

Back to top button