ئێران و چین و رووسیا مانۆڕێکی هاوبەش بەرێوە دەبەن

 

فەرماندەیی هێزە دەریاییەکانی ئێران ڕایدەگەێنێت لە مانگی داهاتوودا هەرسێک وڵاتی ئێران و چین و ڕووسیا مانۆڕێکی هاوبەش لە ژێر ناوی ( پشتێنەی ئاسایشی دەریایی ) بەرێوە دەبەن .

 

بە پێی هەواڵێ ئاژانسی فارس ، حسێن خانزادی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ جێگری پێوەندییەکانی نیودەوڵەتی سوپای چین گوتوویەتی ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵیەوە پێمان باشە لە نێوان ئێمە وڵاتی چین دا زانیاریەکانی ئەمنی ئاسایی ئاڵ و گۆڕ بکرێن وەک جمجوڵی دزە دەریاییەکان و هەندێک زانیاری نەرمەواڵەیی لەم بوارەدا .

 

هاوکات ” شائۆ یووئان ” گوتوویەتی ئەو مانۆڕە ئاماژەیە بە یەکگرتویی وڵاتانی ئێران و چین و رووسیا لە دژی ئەمریکا

Back to top button